رەفیدەین بڕیاری دا كە خانەنشینان بە پێشینەی 25 ملیۆن دینار بیانگرێتەوە

ناوخۆ
  • 17-07-2022, 14:56
  • +A -A

    بەغدا-INA
     ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی رەفیدەین بڕیاری دا كە خانەنشینان بە پێشەکی 25 ملیۆن دینار بیانگرێتەوە.
     لە راگەیەندراوێكی بانكەكەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە "لە رێنماییەكانی بانكەكەدا زۆرترین تەمەنی 73 ساڵ دیاریكردووە بۆ خانەنشینان بۆ ئەوەی پێشینەیان پێ بدرێت كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێبكات بۆ 25 ملیۆن دینار".
     لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "داواکاری پێشینە لەڕێگەی لقەکانی بانکەوەیە کە لە بەغدا و پارێزگاکان بڵاوبوونەتەوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێدانی پێشینە بۆ ئەو هاووڵاتییە خانەنشینانەیە کە مووچەکانیان تەنها لای بانکەکە".