بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەیدعەماڕ حەکیم جەختی لەوەکردەوەکە چوارچێوەی هەماهەنگی خێرایە لە پاڵاوتنی
سەرۆکی حکومەتی داهاتوو.
سەید حەکیم لەوتەیەکیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکردووە وتی فەتوای جیهادی بەسیاری هاوسەنگیەکانی جەنگیینی دژبەداعش گۆڕی و گەلیش پاڵپشتیان لێکرد، ڕوونیشی کردەوە کە ئەوئەمنیەتەی لەئارادایە بەخوێنی شەهیدانی حەشد بەدیهاتووە و پێویستە قوربانیدانیان وچیرۆکی پاڵەوانێتیەکەیان تۆماربکەین.
وتیشی کە دەزگای حەشد زەروورەتێکی بنەڕەتیە لە سیستەمی بەرگری نیشتیمانی.
سەید حەکیم داوای لە سەرکردە کوردیەکان کرد کە لەسەر سەرۆک کۆمارێک ڕێکبکەون تاکو لەیەکەم دانیشتنی پەرلەمان یەکلاببێتەوە، ئاماژەشی کردبەوەی کە چوارچێوەی هەماهەنگی پڕۆسەی پاڵاوتنی سەرۆک حکومەتی داهاتوو خێرادەکات.
بایدن ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان ڕادەگەیەنێت