بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مستەفا کازمی پیرۆزبایی لە مەندائیەکان کرد بەبۆنەی جەژنی دهواڕبا و سەری ساڵی مەندائیەوە.
کازمی لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی پیرۆزباییەکی زۆر وڕاستگۆیانە بۆ خۆشەویستانمان لە مەندائیەکان بەبۆنەی جەژنی دهواڕباو سەری ساڵی نوێی مەندائیەکانەوە، هیوادارین کەئەم جەژنە ببێتەمایەی خێروخۆشی و ئاشتی بۆیان لەوڵاتەکەیاندا.
هەروەها وتی کە هەستێکی مەزنمان هەیە بەئاهەنگ گێڕان بەم بۆنەیەوە لەگەڵ برایانی نیشتیمان ومرۆڤایەتی تاکو ببینە نموونەیەک بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانەی فرەجۆری لە سەرخاکی ڕافیدەین.