بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە حاڵەتی کەشوهەوای لە وڵاتدا ڕاگەیاند و پێشبینیشی کرد کە خۆڵبارین بەردەوام بێت و پلەکانی گەرماش لەم هەفتەیەدا بەرزبێتەوە.
بەیاننامەی دەستەکە کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەشوهەوای سبەینێ ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست ساف وهەندێک تۆزاوی دەبێت، کەچی لەناوچەکانی باکوور ساف دەبێت ولەباشووریشدا ساف وگەرم و هەندێک تۆزاوی دەبێت،پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت، و بایەکی سووک و مامناوەندیش لەباکوورەوەهەڵدەکات 10-20 لەسەرانسەری وڵاتدا.
ڕۆژی سێشەممەش لەسەرانسەری وڵاتدا ساف وگەرم دەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبێتەوە ،، لەناوچەکانی ناوەڕاست وباشووریش بایەک لەڕۆژاواوەهەڵدەکات بەخێرایی 30 کم لەکاتژمێرێکدا وتۆزوخۆڵی لێدەکەوێتەوە
ڕۆژی چوارشەمیش ساف وگەرم دەبێت لەناوچەکانی ناوەڕاست وباشوورولەباکووریش ساف دەبێت ، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت، بایەکیش لەباکووری ڕۆژاواوە هەڵدەکات بەخێرایی 10-20 کم کەهەندێک جار چالاک دەبێت وتۆزوخۆڵ هەڵدەستێنێت.
ڕۆژی پێنجشەممەش لە سەرانسەری وڵاتدا ساف و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت وبایەکی سووک و مامناوەندی بەخێرایی10-20 لەباکوورەوە هەڵدەکات.