سەڵاحەدین/ INA
سوپاسالار فریق اول ڕوکن عبدالامیر یاراللە ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە تیرۆر
لاوازبووەو ناتوانێت بەرەنگاری هێزەسەربازیەکان ببێتەوە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە سوپاسالاری گەیشتە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین بۆ ئاشنابوون بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییە دژ بەتیرۆریستان لەوناوچانە.
یاراللە لەم سەردانەیدالەگەڵ فەرماندە سەربازیەکانی فەرماندەیی سەڵاحەدین کۆبووەوە وجەختی لەوەش کردەوە کە هێزەکان بەردەوامن لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان.
هەروەها یاڕاللە دەسخۆشی کرد لەو دەسکەوتانەی هێزەئەمنیەکان لە پارێزگای سەڵاحەدین ، جەختیشی کردەوەلەوەی کەپێویستە هێزەئەمنیەکان بەردەوام بن لەجێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە مۆڵگەکانی داعش کەلە ناوچە شاخاویەکان و نشێوەکاندا خۆیان حەشارداوە.
بایدن: پیرۆزباییم لە تڕەمپ كرد و لە 20ی كانونی دووەم دەسەڵات دەگوازرێتەوە
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە