بەغداد /INA
بریکاری مەڕجەعیەتی باڵای ئایینی سەید احمد سافی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە نیگەرانی خۆی دەربڕی لە کۆچکردنی لێهاتوان بۆ دەرەوەی عێڕاق و داواشی لە حکومەت کرد کە گرنگی بە دەرچووان بدات.
سەید سافی لە میانەی وتەیەکیدا لە ئاهەنگی بەکۆمەڵی دەرچووان کە لەلایەن دەرباری عەباسیەوە ڕێکخرا و ماڵپەڕی دوازدە ئیمام بڵاوی کردەوە و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی" ترسمان هەیە لەوەی کە ئەم ئاوەزە باش وڕووناکانە بچنە دەرەوەی عێڕاق ، ئەم وڵاتە مافی لەسەر هەموومان هەیە.
هەروەها وتی کە پێویستە بارودۆخی وڵات لەئەستۆ بگرین
و هەوڵ بدەین گۆڕانکاری بەرەوباشتر بکەین ، داواشی لە لایەنە حکومیەکان کرد کە گرنگی بەدەرچوان بدەن ودەرفەتی ڕاستەقینەیان بۆ کارکردن بۆ بدۆزنەوە.
هەروەها جەختی لەوەکردەوە کە عێڕاق تەنها خەڵکانی خۆی بونیادی دەنێن، ئاماژەشی بەوەکرد کە عێڕاق لەهەموو بوارە زانستی وپزیشکی و ئابووری وکارگێڕیەوە بە کەسانی لێهاتوو بونیاد دەنرێت.