بەغداد / INA
هێزەئەمنیەکان توانیان کە تیرۆریستێک لە تاڕمیە بکوژن کە
پشتێنێکی تەقێنەری هەڵگرتبوو.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێدەسکەوت وتی کە لەئۆپەڕاسیۆنێکی جۆریدا لەسەربنەمانی زانیاریەکی وردی هەواڵگری هێزێکی هاوبەش لەفەرماندەیی بەغداد لەلیوای
پیادەی 59 لەفیرقەی شەشەم وفەوجی حەشدی شەعبی لەهاوڵاتیانی تاڕمیە توانیان تیرۆریستێک بکوژن کە پشتێنێکی تەقێنەری پێبوو لەناوچەی البوشهاب لەقەزای تاڕمییە کەدەکەوێتە باکووری شاری بەغداد.
وتیشی تیرۆریستەکە بۆسەیەکی بۆنرایەوە لەسەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە و جەختیشی کردەوەلەوەی کە هێزەئەمنیەکان
بەردەوام دەبن لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لەهەر کوێیەکدابن.