وەزارەتی ناوخۆ بڕیاردا لە دوو ناوچە پاك بكرێتەوە لە چەكی بێ مۆڵەت تەنها چەك لەدەست دەوڵەت بێت

ئەمنی
  • 16-07-2022, 20:28
  • +A -A

    بەغدا -INA
    بەغدا - INA - ئامینە سەلامی
     ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ناوخۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی ناکۆکییەکانی خێڵ و (تۆڵەسەندنەوە) لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند، هاوکات دەرکردنی رێنمایی قەتیسکردنی چەک لە دەوڵەتدا لە دوو ناوچە کە گەواهی ململانێ بوون لە میسان و بەسرە پشتڕاست کردەوە.
     لیوا ناسر عەلی محەمەد نوری بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری هۆزەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، "وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگی راستەوخۆی لەگەڵ فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنەکان، فەرماندەکانی پۆلیس، وبریکاری بەڕێوەبەرانی بەشی هۆزەکان لە هەموو پارێزگاکان”.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەت چۆنیەتی چارەسەرکردنی ململانێی خێڵەکانی دیاریکردووە، جگە لە دەستنیشانکردنی ناوچە جێناکۆکەکان، کە لە پارێزگاکانی باشوور و بەتایبەتی باکووری بەسرە و باشووری میسان زۆرن".
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستێوەردان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی خێڵەکان، بەپێی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ، بەشداربووە لە دابەزینیان و دابەزینی ڕێژەی شەڕی خێڵەکان".
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "دواین كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان رێنمایی فه‌رمانده‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و فه‌رمانده‌كانی پۆلیس كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كدا بگرن و چەکی بێ مۆڵەت نەمێنێت و ترنها چەك بەدەست دەوڵەتەوە بێت ”.