بەغداد/ INA
ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە دەقی بەیاننامەی
کۆتایی لوتکەی جدە بڵاودەکاتەوە کەلەنێوان وڵاتانی کەنداو و عێڕاق وئووردن ومیسر بەڕێوەچوو کەئەمە دەقەکەیەتی:
1- لەسەربانگهێشتی شاسەلمان کوڕی عبدلعزیز السعود شای سعودیە وڵاتانی کەنداو وئوردن وعێڕاق وئەمریکا لوتکەیەکی هاوبەشیان گرێدا بەمەبەستی جەختکردنەوە لەسەر هاوبەشیە مێژووییەکەیان وهاریکاریان لەهەمووڕوویەکەوە.
2- سەرۆکەکان پێشوازیان کرد لە
گرنگیدانی ئەمریکا بە هاوبەشانی ستڕاتیژی خۆی پابەندبوونی هەمیشەیی بەئاسایشی هاوبەشەکانی .
3- سەرۆکەکان جەختیان کردەوە لە ڕوانگەی هاوبەشی خۆیان لە سەقامگیرکردنی ناوچەکە و پەڕەپێدانی هاوکاری نێوان وڵاتانی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان .
4- سەرۆک بایدن جەختیکردەوە لە پابەندبوونی ئەمریکا بەئاشتی وئاسایشی بەردەوام لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها گرنگی گەیشتن بە چارەسەریەکی دادپەروەرانە بۆ کێشەی فەلەستین وئیسڕئیل لەسەربنەمای دوودەوڵەت و ڕاگرتنی هەر کۆششێک بەدەر لەم پڕنسیپە و ڕێزگرتن لەبارودۆخی مێژوویی شاری قودس و ڕێزگرتن لە ڕۆڵی چاودێری هاشمی لەم بوارەدا، هەروەها سەرۆکەکان جەختیان کردەوەسەر پاڵپشتکردنی ئابووری فەڵەستینی و ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فریاکەوتن و کارکردنی پەناهەندەکانی فەڵەستین(ئەنروا) .
5- سەرۆکەکان جەختیان کردەوەسەر پەڕەپێدانی هاوکاری
وتەواوکاری هەرێمایەتی وپڕۆژە هاوبەشەکانی نێوانیان لەڕووی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکانی ژینگە وکەشوهەوا وپاڵپشتکردنی بەشداری وداهێنانەکان وبەکارهێنانی پڕۆگرامی بازنەیی کاڕبۆن
و پەڕەپێدانی سەرچاوەکانی وزەی نوێکار، سەرۆکەکان دەسخۆشیان کرد لە ڕێککەوتنی
بەستنەوەی کارەبای نێوان سعودیەوعێڕاق و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو وعێڕاق و سعودیەو ئوردن ومیسڕ.
6- هەروەها سەرۆکەکان دەسخۆشیان کرد لە دەسپێشخەری سعودیەی سەوزو ڕۆژهەڵاتی سەوزی ناوەڕاست، هیواشیان خواست کە بەشداریەکی کارابکەن لە کۆنگرەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا کەلەمیسر بەڕێوەدەچێت هەروەها کۆنگرەی کەشوهەوا کە قەولە لە میرنشینەکان بەڕێوەدەچێت، هەروەها پێشانگەی نێودەوڵەتی
بێستانچێتی کەلەقەتەڕ بەڕێوەدەچێت.
7- سەرۆکەکان جەختیان کردەوەسەر دابینکردنی ئاسایشی وزە وسەقامگیری بازاڕەکانی وزە لەگەڵ پتەوکردنی وەبەرهێنان لە تەکنیک وپڕۆژەکان کە ئالودەیی ناهێڵن و کاربۆن لادەبەن، هەروەهاکۆششەکانی ئوپکیان ئاماژەپێکرد بۆ سەقامگیرکردنی
بازاڕەکانی نەوت کەبەسوودی
بەرەهمهێن وبەکاربەر بگەڕێتەوە.
8 - سەرۆکەکان ئیدانەی توندی تیرۆریان کرد بەهەمووشێوەکانیەوە و بە مەبەستی پتەوکردنی کۆششەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیڕۆر وقەدەغەکردنی دارایی وچەککردنی تیرۆریستەکان.
9- هەروەها سەرۆکان ئیدانەی
هێرشەتیروریستیەکانی دژبەمەدەنیەکان کرد کە بۆسەر سعودیە ودامودەزگاکانی ئیماڕات وکەشتیە بازرگانیەکان و
کەلە دەریا نێودەوڵەتیەکان گوزەردەکەن لە گەرووی هرمز ودەروازەی المندب وجەختیشان کردەوەلەسەر پابەندبوون بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە 2624 .
10-هەروەها پاڵپشتی خۆیان دووپاتکردەوەبۆ سەروەری عێڕاق وسەقامگیربوون و گەشەسەندنی.
11- سەرۆکەکان پاڵپشتی خۆیان ڕاگەیاندبۆ ئاگربەستی یەمەن وپێکهێنانی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ، هیواشیان خواست کە لایەنەکان بگەنە چارەسەریەکی سیاسی بەپێی دەسپێشخەریەکەی وڵاتانی کەنداو و بڕیارەکانی ئەنجومەنی
ئاسایشی نێودەوڵەتی ژماره 2216 .
13!سەرۆکەکان جەختیان لە کۆششەکانی دۆزینەوەی چارەسەریەک کرد بۆ کێشەی سووریا کە سەروەری سووریا بپارێزێت و ئاواتی گەلەکەی بهێنێتە دی.
هەروەها پاڵپشتی خۆیان بۆ سەروەری لوبنان وسەقامگیری ئاسایشی وڵاتەکە و چاکسازی ئابووری دووپاتکردەوە،هەروەها بانگهێشتی لایەنەکانیان کرد کە ڕێزلەدەستوور بگرن ودەسخۆشیشیان کرد لەدۆستانی لوبنان بۆ گێڕانەوەی متمانە لەنێوان لوبنان و وڵاتانی کەنداو وپاڵپشتکردنی ڕۆڵی سوپای لوبنان وهێزەکانی ئاسایش لەپاراستنی لوبنان، هەروەها سەرۆکەکان ئاماژەیان کرد بە تایبەت بە دەسپێشخەری وڵاتی کوەیت وڕاگەیاندنی دەوڵەتی قەتەڕ بۆپاڵپشتکردنی مووچەی سوپای لوبنان، هەروەها دەسخۆشیان لەعێڕاق کرد بۆ یارمەتیدانی لوبنان .
15- هەروەها سەرۆکەکان پاڵپشتی خۆیان دووپاتکردەوەبۆ
چارەسەرکردنی کێشەی لیبیا بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەردووبڕیاری 2570 و2571 ، سوپاسی وڵاتی میسڕیشیان کرد بۆ میوانداریکردنی گفتوگۆی لیبی دەستووری .
16- سەرۆکەکان جەختیان کردەوەلە پاڵپشتکردنی سەقامگیری لەسودان وسەرخستنی قۆناغی ڕاگوزەر وهاندانی سازان لەنێوان لایەنەکاندا.
17- سەرۆکەکان پاڵپشتی خۆیان ڕاگەیاند بۆ ئاسایشی ئاوی میسڕودۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دابینکردنی بەرژەوەندیە ئاوییەکانی هەموو لایەنەکان.
18- سەرۆکەکان دووپاتیان کردەوە کەپێویستە ڕێز لە پڕنسیپەکانی یاسای نێودەوڵەتی بگیرێت لەشەڕی ئۆکرانیا وسەروەری خاکەکەی بپارێزرێت وهێزبەکارنەهێنرێت .
19- هەروەها سەرۆکەکان جەختیان کردەوەلە گەیاندنی
هاوکاری مرۆیی بۆ ئەفغانستان
و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وپاڵپشتکردنی ئاسایشی خۆراک.
20 هەروەها دەسخۆشیان کرد لە ئامادەسازیەکانی قەتەڕ بۆ میوانداری جامی جیهانی تۆپی پێی ساڵی 2022 .
21- سەرۆکەکان بەڵێنیان دا کەپابەندبن بە گرێدانی کۆبوونەوەی داهاتوو لەئایندەدا.