بەغداد - INA
وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان ئەمڕۆ شەممە تەئكیدیكردەوە: كە عێراق ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە بەرەوپێشبردنی وتووێژەكانی سعودیە و ئێران.
فەرحان لەبەیاننامەی كۆتایی لوتكەی جەدە بۆ ئاسایش و گەشەپێدان كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچونی بۆ كردووە، رایگەیاند: سەركردەكان چەندین بابەتی گرنگیان باسكرد كە دیارترینیان ئاسایشی ناوچەكە و ئاسایشی خۆراكی جیهانی و تێكەڵبوونی ئابووری نێوان وڵاتانی ناوچەكە و پەیوەندی كارەبایی نێوان عێراق و ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو ئاڵنگاری كەش و هەوای جیهانی بوو.
ئاشكراشیكرد: دەستی شانشین درێژكراوە بۆ ئێران و ئێمە بە پەرۆشین ڕێگایەك بدۆزینەوە بۆ پەیوەندی ئاسایی لەگەڵ ئێرانی دراوسێ و ئەمەش پەیوەندی بە دروستكردنی تێگەیشتنەوە هەیە كە هەموو سەرچاوەكانی نیگەرانی وڵاتانی ناوچەكە بە هەندی چالاكی ئێرانەوە نیشان دەدات، وتیشی: ئەو قسانەی كە تا ئێستا كراوە ئەرێنین، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجامە خوازراوەكان.
رونیشیكردەوە: عێراق ڕۆڵێكی گرنگ و بنەڕەتی بینیوە لە جوڵاندنی دانوستانەكان بەو شێوەیەی كە بتوانین بەردەوام بین لەو گفتوگۆیانە و هیوادارین لە داهاتوودا چەند پێشكەوتنێكی ئەرێنی ببینین، و وتیشی: سعودییە پابەندە بە گەڕان بەدوای تێگەیشتنی گونجاو و چاوەرێی ئەوە دەكەین كە ئێران لە هەمان ئاستدا بێت و گەشبین بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: رۆڵی موستەفا كازمی سەرۆك وەزیران باشە و ستایشی دەكەین، و جەختیكردەوە: هیچ شتێك بە (ناتۆی عەرەبی) ناونەراوە و نازانم ئەم ناوە لە كوێوە هاتووە و لە لووتكە دانەنراوە.