سەرۆك كۆمار بەبۆنەی جەژنی گەورەوە پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائی دەكات

سیاسی
  • 16-07-2022, 18:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە، پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائیی كرد بەبۆنەی جەژنی گەورە و سەری ساڵی نوێی مەندائی.
    ساڵح لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆكردووە، دەڵێت: پیرۆزبایی لەئەندمانی رەسەنی كۆمەڵگاكەمان سابیئەی مەندائیی دەكەم بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی مەزن و ساڵی نوێی مەندائی، كە ڕۆڵی شارستانی و بەشداری دیاریان لە مێژووی وڵاتدا هەبووە.
    راشیگەیاند: لەم بۆنەیەدا تەئكید لەسەر یەكڕیزی و چەسپاندنی بەهاكانی هاووڵاتیبوون و بنیاتنانی دەوڵەتێكی بەتوانا دەكەینەوە لەسەر بنەماكانی ئازادی و یەكسانی و دادپەروەری.