بەغداد - INA
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ شەممە، ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەكانی باكووری ئاشكراكرد، لەوانە پاڵاوگەی سمود (بێجی) و ئەو ڕێژە دەستكەوتانەی كە لەقۆناغەكانی كار و پڕۆژەی جۆراوجۆری ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێداندا بەدەستهاتوون.
بەڕێوەبەری بەشی سەرپەرشتی و جێبەجێكردنی كێڵگە و سەرۆكی ئەندازیارانی پێشكەوتوو لەكۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكوور لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: لەچوارچێوەی ڕێنماییەكانی وەزیری نەوت و بریكارەكەی بۆ ساغكردنەوەو دابەشكردن و پشتیوانی و ڕێنوێنیی بەڕێوەبەرایەتیی باڵای كۆمپانیاكە كە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی قاسم عەبدولرەحمان حوسێنەوە نوێنەرایەتی دەكرێت.
وتیشی: دەستەی پڕۆژەكان پشتگیری و پشتیوانی لەدەستەكان و بەشەكانی كۆمپانیاكەیان كردووە، بۆ دەستكردن بە ئاوەدانكردنەوەی یەكەی بەرهەمهێنان و یەكەكانی خزمەتگوزاری وزە و یەكەكانی پشتیوانی و یەكەی پەمپ و كۆگا و عەمبارەكان و هەروەها ژێرخانی ئابووری بۆ گێڕانەوەی ژیان بۆ ئەم بەشە گەورانە.