جدە – INA
لوتكەی جدە بۆ ئاسایش و گەشەپێدان لە شانشینی سعودیە ئەمڕۆ شەممە كۆتایی پێهات.
لە میانی لووتكەكەدا پاشاكان و سەرۆكەكان تیشكیان خستە سەر پرسەكانی ناوچەكە و گرنگی سەقامگیرییەكەی، جەختیان لە دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ پرسی فەلەستین كرد.
لە لووتكەكەدا شاهیدی دەستپێكردنی كۆمەڵێك دەستپێشخەری بوو لە بواری ئاشتی و گەشەپێدان لە ناوچەكەدا، لەوانە دەستپێشخەری عێراق كە لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانەوە دەستیپێكردبوو كە پەیوەندی بە دامەزراندنی بانكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ یەكگرتن و گەشەپێدان لەڕێگەی هاوبەشی نێوان وڵاتانی ناوچەكە و وەبەرهێنانی پارە لە زیادەی نەوت.
ئەوانەی بەشداری لە لوتكەی جدەدا كردووە جگە لە شانشینی سعودیە وڵاتی میواندار، هەریەك لە وڵاتەانی عێراق، ئوردن، میسر و وڵاتانی ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو، جگە لە سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن.