جدە – INA
ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە كە پێداویستییەكانی عێراق بوونەتە جێگەی گرنگی پێدان ، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە لوتكەی جدە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەشە.
كازمی لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعێراقیە نیوز، كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییەوە (INA) چاودێری كرابوو و رایگەیاند : پێداویستییەكانی عێراق بوونەتە جێگەی گرنگی پێدان و ئاماژەی بەوەدا : كەكۆبوونەوەی لوتكەی جدە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەشە.
ئاماژەی بەوەشدا عێراق ژمارەیەكی قورس وگرنگە و یاریزانێكی سەرەكی ناوچەكەیە و ئاماژەی بەوەشدا كە : عێراق بەهۆی سیاسەتی ناژیرانەوە رۆڵی خۆی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشدا كە : عێراق هەوڵ دەدات رۆڵی خۆی بگێڕێتەوە و جەختیشی كردەوە كە : عێراق بۆتە پێگەیەكی گرنگ لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و كەسایەتییەكی كاریگەر لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : عێراق پێویستی بە وزە و كارەبا هەیە، هەروەها پێویستمان بە دروستكردنی وێستگە و وزەمان لەم بوارەدا هەیە و هاوبەشی لەگەڵ وڵاتان دروست بكەین بۆ هەناردەكردنی زیادەیان لێیان.
ڕوونیشی كردەوە كە : ئاسایشی تەندروستی بەشێكە لە ئاسایشی نیشتمانی وڵاتان، ئاسایشی خۆراكیش گۆڕاوە بۆ بەشێك لە ئاسایشی نیشتمانی.
ئاماژەی بەوەشدا كە : عێراق لە كۆبوونەوەی جدەدا دامەزراندنی بانكی پەرەپێدانی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی كۆبووەوەدا دەخاتەڕوو بۆ ئەوەی بۆ پرۆژە هاوبەشەكان تەرخان بكرێت.
ئاماژەی بەوەدا كە : بانكە هاوبەشەكە هەلی كاری گەورە بۆ گەنجانی عێراق دەڕەخسێنێت و ئاماژەی بەوەدا كە : عێراق وڵاتێكی گرنگە لە ناوچەكەدا و لە نابێتە لایەنی میحوەر.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئێمە پەیوەندی كارەبایی كەنداومان تەواو كردووە، كە فاكتەرێكی گرنگ پێكدەهێنێت لە دابینكردنی وزەی هەرزان بۆ عێراق و جەختی لەوە كردەوە كە : عێراق زۆر پێویستی بە وزەی كارەبای هەیە.