جدە - INA
ئەمڕۆ شەممە محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ستایشی واژۆكردنی ڕێككەوتنی پەیوەندی كارەبایی نێوان عێراق و سعودیە و كەنداو كرد.
بن سەلمان لە میانی وتارەكەیدا لە كردنەوەی لوتكەی ئاسایش و گەشەپێدانی جدە كە لە سعودیە بەڕێوەچوو وتی: گەشبینین بەو شتانەی كە عێراق لەم ماوەیەی دواییدا بەدەستی هێناوە بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئاوەدانی و سەقامگیری بۆ گەلەكەی.