تەندروستی تۆماركردنی 52 تووشبووی نوێی كۆلێرا رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 16-07-2022, 14:31
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی 52 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆلێرا راگەیاند، هاوكات پشتڕاستی كردەوە كە عێراق شاهیدی شەپۆلێكی پەتایە كە رەنگە لە وڵاتانی پێش خۆی فراوانتر بێت.
    وتەبێژی وەزارەتەكە سەیف ئەلبەدر،لە بەیاننامەیەكدا بۆ كەناڵی هەواڵی ئەلعێراقیە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایدا هات و رایگەیاند: عێراق شاهیدی بەرزبوونەوەی بەرچاوی تووشبوانی كۆرۆنایە و جەختیشی لەوە كردەوە كە : عێراق شەپۆلێكی پەتا توندترە لە پەتاكانی پێش خۆی.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : نەبوونی پابەندبوونێكی ڕوون هەیە بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی، جگە لە كەمی خواست لەسەر وەرگرتنی ڤاكسینەكە سەرەڕای بەردەستبوونی لە هەموو شوێنێك و ئاماژەی بەوەشكردووە : 52 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆلێرا تۆماركراوە، بەوەش كۆی گشتی كۆلێراكە گەیشتووەتە 309 حاڵەت لەحاڵەتەكانی كۆلێرا.
    ئاماژەی بەوەدا: كە مردنێكی نوێ لە كەركوك تۆماركراوە، بەوەش كۆی گشتی مردن بە كۆلێرا بۆ سێ كەس بەرزبووەتەوە، دوو لە كەركوك و یەك لە بەغدا.
    سەبارەت بە تای خوێنبەربوون ئەلبەدر روونیكردەوە كە : ژمارەی تووشبووان لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتووەتە 246 كەس، لەنێویاندا 40 كەس تا ئەم ساتە گیانیان لەدەستداوە.