ئەمنی نیشتمانی 26 تیرۆریست لە سێ پارێزگا دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 16-07-2022, 14:25
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    ئەمڕۆ شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی 26 تیرۆریستی لە پارێزگاكانی كەركوك، سەڵاحەدین و ئەنبار راگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكی ئاژانسەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژە بەوە كراوە : بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و بەپێی فەرمانی دەستگیركردنی دادوەری، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای ئەنبار 12 تیرۆریستی دەستگیركردووە كە تێوەگلاون لە بەئامانجكردنی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیانی مەدەنی لە شارە جیاوازەكانی پارێزگاكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكانی ئێمە لە كەركوك بۆسەیەكی توندیان دانا و توانیان تۆڕێكی تیرۆریستی بڕوخێنن كە لە 7 توخم پێكهاتبوو و دەستگیریان بكەن و ئاماژەی بەوەدا كە : تیرۆریستان پاڵپشتی لۆجستییان بۆ چەتەكانی تیرۆریستی داعش لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكە دەكرد".
    وە بەردەوام بوو و وتی : لە ناوچەكانی باشووری سەڵاحەدین مەفرەزەكانی ئامێرەكە توانیان 7 تیرۆریست دەستگیر بكەن دوای بەدواداچوون بۆ جموجۆڵەكانیان و ئەو شوێنانەی كە چالاكن بۆ ئەوەی یەك بە یەك دەستگیر بكرێن.
    ئاماژەی بەوەشدا : سەرجەم تیرۆریستان ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراون بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی دادپەروەرانە لە بەرامبەر بگرنەبەر.