جەددە /INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مستەفا کازمی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ جۆبایدن سەرۆکی ئەمەریکا سازدا.
کازمی لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکی کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی چێوەی ستڕاتیژی لەنێوان عێڕاق وئەمەریکا دەربارەی فێرخوازی و
ڕۆشنبیری ، لەهەمان کاتدا کازمی سوپاسی خۆی ئاڕاستەی ئەمریکا کرد لەپاڵپشتکردنی عێڕاق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
وتیشی پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا سڕاتیژیەو لەسەر هاوکاری و متمانە وڕێز داڕێژراوە.
ئەمەو کازمی دوێنێ گەیشتە سعودیە بۆبەشداریکردن لە لوتکەی جەددە.