بایدن: په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ئه‌مریكا بۆمان گرنگه‌

سیاسی
  • 16-07-2022, 12:33
  • +A -A

    جدده‌ ـ INA

    سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆ بایدن ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌عێراق سامانێكی زۆری هه‌یه‌. 

     بایدن له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی كه‌په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(INA) تێدا ئاماده‌بوو راگه‌یاند" عێراق سامانی زۆری هه‌یه‌ و ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی باش وه‌به‌رهێنان تێدا بكرێت وسوودی لێوه‌ربگیرێت.   

    هه‌روه‌ها وتی" په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ئه‌مریكا بۆ ئێمه‌ گرنگه‌. 

    ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن له‌په‌راوێزی لوتكه‌ی جدده‌ بۆ ئاسایش و گه‌شه‌پێدان سازكرد.