به‌غداـ INA
سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی ته‌كیدیكرده‌وه كه عێراق له‌لوتكه‌ی جدده‌دا پێشنیاری دروستكردنی بانكێكی گه‌شه‌پێدانی هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتانی ئاماده‌ی ئه‌م لوتكه‌یه ده‌كات تایبه‌ت بێت له‌پرۆژه هاوبه‌شه‌كان.
كازمی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عێراقییه وئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌دواداچوونی بۆكردووه وتی" عێراق پێگه‌یه‌كی گرنگی له‌نێو سیاسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه و ژماره‌یه‌كی كاریگه‌ره له‌نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها له‌لوتكه‌ی جدده‌دا عێراق پێشنیاری دروستكردنی بانكێكی گه‌شه‌پێدانی هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتانی به‌شدار ده‌كات كه‌تایبه‌ت بێت به‌پرۆژه هاوبه‌شه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران راگه‌یاند" بانكی هاوبه‌ش ده‌رفه‌تی كاری زۆر بۆ گه‌نجانی عێراق ده‌ره‌خسێنێت وروونیكرده‌وه كه‌عێراق ده‌وڵه‌تێكی گرنگه له‌ناوچه‌كه و لایه‌نگیری هیچ لایه‌نێكی – میحوه‌رێك ناكات.
كازمی وتی" توانیمان تۆڕی كاره‌بای عێراق به‌تۆڕی كاره‌بای كه‌نداوه ببه‌ستینه‌وه كه‌فاكته‌رێكی گرنگه بۆ دابینكردنی وزه‌ی هه‌رزان بۆ عێراق.
جێگای ئاماژه پێكردنه سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی دوێنێ گه‌یشته عه‌ره‌بستانی سعودی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له‌لوتكه‌ی جدده بۆ ئاسایش و گه‌شه‌پێدان.