به‌غداـ INA
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا له‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن بۆهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌م هه‌فته‌یه‌دا سازبكرێت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌راگه‌یندراوێكدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌ده‌ستی گه‌یشتووه راگه‌یاند" چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ژماره 101 ئه‌نجامی داوه بۆ گفتوگۆكردنی ته‌واوی پێشهاته سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی بابه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و بڕیاریداوه كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام وكراوه سازبكرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ماوه‌ی رۆژانی داهاتوو به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی كهچوارچێوه دیاریكردووه.
هه‌روه‌ها وتی" چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات بۆ سازكردنی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مافه ده‌ستووریه‌كان، هه‌روه‌ها داوا له‌لایه‌ن كوردییه‌كان ده‌كات گفتوگۆكانی خۆی زیاتر چر بكه‌نه‌وه وله‌سه‌ر كاندیدێك رێكه‌ون بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یان له‌سه‌ر میكانیزمێك بۆ دیاركردنی، پێش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ساز بكات له‌پێناو خێراكردن له‌هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و ده‌ستپێكردنی ههنكاوهكانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری كه‌گه‌لی عێراق چاوه‌رێی ده‌كات.