به‌غداـ INA
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆ بایدن رێكه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای عێراق به‌تۆڕی كاره‌بای ئه‌نجوومه‌نی هاوكاری وڵاتانی كه‌نداو راگه‌یاند.
بایدن له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌شاری جدده‌ی سعودی كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌دواداچوونی بۆی كرد وتی: رێكهوتنین بۆ به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای عێراق به‌تۆڕی كاره‌بای ئه‌نجوومه‌نی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی.
هه‌روه‌ها وتی" له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعودیه باسی پرسی وه‌زه و پێداویستی بازاره‌كان به‌وزه كرد و پێموایه ریاز هه‌نگاوی پراكتیكی ده‌نبێت له‌م باره‌یه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه قائیل بوون به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌س له‌یه‌مه‌ن".