كازمی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو له‌گه‌ڵ جێنشینی سعودیه‌ له‌جدده‌ سازكرد

سیاسی
  • 16-07-2022, 11:17
  • +A -A

    به‌غداـ INA

     سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جێنشنی عه‌ره‌بستانی سعودی محه‌مه‌د سه‌لمان له‌جدده‌ سازكرد. 

     په‌یامنێری ئاژانسی عێراقی (INA) راگه‌یاند" سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی وشاندی یاوه‌ری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو له‌گه‌ڵ جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ محه‌مه‌د سه‌لمان له‌جدده‌ سازكرد. 

     دوێنێ مسته‌فا كازمی به‌یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته‌ عه‌ره‌بستانی سعودی به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له‌گۆنگره‌ی جدده‌.

     شاندی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی پێكهاتبو له‌ فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی و ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وت و عه‌لا ئه‌لجبوری وه‌زیری بازرگانی و عاد كه‌ریم وه‌زیری كاره‌با.