بەغدا –INA
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆ بوونی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و سندیكاتی پزیشكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی دەرمان و دەستبەسەرداگرتنی دەرمانی ماوەبەسەرچوو پشتڕاستكردەوە.
لیوا خالد ئەلمەهانا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە (INA)ی راگەیاند: بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان و هێنانەكایەی دەرمان و خۆراكی بەسەرچوو یان قاچاخ یەك ئامانجی هەیە، ئەویش قازانجكردنە بە رێگەی نایاسایی لەسەر حیسابی تەندروستی و سەلامەتی ئەو هاووڵاتی عێراقی .
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكانی وەك دەسەڵاتێكی تایبەتمەند هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو جۆرە كەیسانە، هەروەها دوێنێ توانی لە دیالە دەست بەسەر 20 تۆن ماددەی هۆشبەری قاچاغدا بگرێت و ئەو كەسانەش دەستگیربكەن كە تێوەگلاون، هەروەها ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن بۆ دەستبەسەرداگرتن و هەموو ئەو شتانەی كە بە پێشێلكردنی یاسا بازرگانییان پێوە دەكرێت و زۆربەی ئەم كەرەستانە لە باكووری عێراقەوە دێن و لە ڕێگەی فرۆشگا نافەرمییەكانەوە دێن.
ئاماژەی بەوەشكرد : هێزە ئەمنییەكان لە ماوەی پێشوودا بە دەستبەسەرداگرتنی زۆرێك لە كەرەستەی قاچاخ و خۆراك و دەرمان چالاك بوون و ئەمانەش كەوتوونەتە ژێر میكانیزمێكی هاوردە و قاچاخەوە كە زیان بە تەندروستی و ئاسایشی خۆراك دەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و سەندیكای پزیشكان و دەرمانسازان هەیە لە چاودێریكردنی حاڵەتە گوماناوییەكان و دەستبەسەرداگرتنی سەرپێچییەكان و نەك تەنها دەست بەسەر كەرەستەی قاچاخدا دەگیرێت، بەڵكو دەكرێت دەست بەسەر كەرەستەی دیكەی بەسەرچوودا بگیرێت، هەروەها حاڵەتەكانی بەدواداچوونیش هەیە و تا حاڵەتەكانی ساختەكاری پیشەسازی.
جەختیشی كردەوە : كۆنترۆڵی توند هەیە بۆ پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردنی ماددە هۆشبەرەكان بەسەرپەرشتی وەزارەتی تەندروستی و سندیكای پزیشكان، هەروەها بەدواداچوون و پشتیوانی مەفرەزەكانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دەستگیركردنی سەرپێچیكاران.