هەوڵدان بۆ گۆڕینی كەربەلای بۆ پایتەختێكی پزیشكی عێراقی و ناوچەیی

ناوخۆ
  • 15-07-2022, 21:58
  • +A -A

    كەربەلای پیرۆز - INA- عەباس ئەلرحیمی
    ئەمڕۆ هەینی مەزارگەی حسێنی هەوڵەكانی بۆ گۆڕینی پارێزگای كەربەلا بۆ پایتەختێكی پزیشكی عێراق و ناوچەیی ئاشكرا كرد.
    سەرۆكی دەستەی تەندروستی و پەروەردە لە مەزارگەی حوسەینییە سەتار ئەلساعدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : مەزارگەی حسەینییە لە كەربەلا بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری یاسایی دامەزراوەی پەروەردەیی پزیشكی شێخ لوائیلی و متەوەلی شەرعی مەزارگەی حسەینییەبەئامادەبوونی وەزیری تەندروستی هانی ئەلعەقابی و چەندین كەسایەتی كۆمەڵایەتی و پزیشكی.
    ئەلساعدی لە درێژەی قسەكانیدا وتی: كاردەكەین بۆ ئەوەی شاری كەربەلای پیرۆز بكەینە پایتەختی پزیشكی بۆ عێراق، تەنانەت پایتەختێكی پزیشكی ناوچەیی، بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە یەكگرتووەكان لەگەڵ هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەت،هەروەها ئەمڕۆش كردنەوەی دوو نەخۆشخانەی گرنگ كە بەناوی خەدیجەی كوبڕا بۆپسپۆڕی ژنان، كە بریتییە لەیەكەم لە جۆری خۆی لە ناوچەكە، بە توانای دوو سەد قەرەوێڵە و دوو تەخت، و هۆڵی یەكگرتوو لەخۆدەگرێت، هەروەها كادریرانی ڕاوێژكاری ژنی عێراقی بەرێوەی دەبەن لەگەڵ پزیشكی ژن لە ئێران و لوبنان و سووریا و هیندستانەوە، جگە لە هێنانی پزیشكە ژنەكانی تر بۆ پێشكەشكردنی سێ جۆر خزمەتگوزاری، جۆری یەكەمیان خزمەتگوزاری پەروەردەییە، جۆری دووەم خزمەتگوزاری ڕاهێنانە بۆ كارمەندانی پزیشكی عێراق، جۆری سێیەمیش پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی ڕاستەوخۆیە بۆ نەخۆشانی عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی تایبەتمەند بۆ ژنان بەرجەستەكردنی واقیعیانەی مافەكانی ژنانە لە ئیسلامدا بە تواناكردنی ژنان بۆ پاراستنی تایبەتمەندی خۆیان جگە لە بەرجەستەكردنی واقیعی مافەكانیان.
    ئەلساعدی ئاماژەی بەوەدا كە : نەخۆشخانەی ئەلموجتەبی كە تایبەتە بە نەخۆشیەكانی خوێن و چاندنی مۆخی ئێسك، توانای حەفتا و نۆ قەرەوێڵەی هەیە و قەرەوێڵەی تایبەت بە چاندنی مۆخی ئێسك و تاقیگەیەكی ناوەندی لە جۆرەكەی لەخۆدەگرێت، جگە لە پشكنینی بۆماوەیی.