حەلبوسی داوا لە هێزە سیاسییەكان دەكات كە دیالۆگەكان چارەسەر بكەن بۆ بەردەوامبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار

سیاسی
  • 15-07-2022, 21:48
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ هەینی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان داوای لە هێزە سیاسییەكان كرد دیالۆگەكان یەكلایی بكەنەوە بۆ بەردەوامبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
    حەلبوسی لە بەیاننامەیەكدا كە نوسینگەی خۆی بڵاویكردووەتەوە، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە : لەگەڵ كۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان بۆ خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران و جەژنی قوربان لە دەستپێكردنی خولی نوێی یاسادانان، داوا لە خوشك و برایان وسەرۆكی هێزە سیاسییەكان و كوتلە پەرلەمانییەكان دەكەم بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن و گفتوگۆكان چارەسەر بكەن و بەردەوام بن لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارێًك.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە ڕێگە دەدات ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر، بەپێی بڕگەكانی دەستوور و سیستەمی ناوخۆی پەرلەمان لە دیاریكردنی وادەی دانیشتنی هەڵبژاردن و تەواوكردنی باجی دەستووری بۆ پێكهێنانی حكومەتی چاوەڕوانكرا.