هێزەكانی حەشدی شەعبی پیلانێكی تیرۆریستی لە باشووری سەڵاحەدین پووچەڵكردەوە

ئەمنی
  • 15-07-2022, 20:03
  • +A -A

    بەغدا - INA  
    ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی كۆكرحەشدی شەعبی ڕایانگەیاند كە پیلانێكی تیرۆریستییان لە باشووری سەڵاحدین پووچەڵ كردۆتەوە.
    لە بەیاننامەیەكی حەشدی شەعبی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە : هێزێكی هاوبەشی فەوجی چوار و لیوای 35ی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی، پیلانێكی تیرۆریستییان پووچەڵكردۆتەوە بۆ بەئامانجكردنی ناوچەی موكەیشیفە، باشووری پارێزگای سەڵاحەدین.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەمە لەكاتی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا هات كە هێزەكە لە ناوچەكە ئەنجامیدا، لەو ماوەیەدا 280 قازیفە و 60 بۆمبی هاوەنیان دۆزیوەتەوە كە سەر بە پاشماوەی چەتەكانی تیرۆریستی داعش بوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم پاشماوەیانە بەنیازبوون چەكی بەكۆمەڵ بەكاربهێنن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی دژی هاوڵاتیان و هێزەكانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكان، بەڵام هێزەكانمان لە چاودێریدا بوون.
    لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە : ئۆپەراسیۆنەكە بەشێكە لە زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆن كە لەلایەن لیوای 35 لە چوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتیدا ئەنجامدراوە.