كازمی بە مەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی جەدە بەرەو سعودیە بەرێكەوت

سیاسی
  • 15-07-2022, 19:50
  • +A -A

    بەغدا – INA 
    ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لوتكەی جدە، بەرەو سعودیە بەڕێكەوت.
    لە راگەیەندراوێكدا كە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەكردووە: كازمی بەغدای پایتەختی بەجێهێشتووە و بەرەو شانشینی سعودیە بەڕێكەوت بەمەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی جدە كە سبەینێ شەممە كارەكانی دەستپێدەكات. 
    ئاماژەی بەوەشدا : عێراق بانگهێشتێكی فەرمی لە لایەن شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود وەرگرتبوو بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكەدا كە باس لە پرسەكانی تەحەددییەكان و قەیرانەكانی ڕووبەڕووی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان دەكرێت، لەگەڵ ئەو كۆبوونەوەیەدا بەشداریكردنی سەركردەكانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو، هەروەها سەركردەكانی میسر و ئوردن و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : لە لوتكەكەدا پرسەكانی وزە، ئاسایشی خۆراك، تەحەددیاتی ژینگە، و هەماهەنگی هاوبەش سەبارەت بەم پرسە چارەنووسسازانەی كە گەلانی ناوچەكە بەدەستەوە دەناڵێنن تاوتوێ دەكرێت.