بەغدا –INA
ئەمڕۆ هەینی خالد بەتاڵ ئەلنەجم وەزیری پلاندانان دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی عێراق بە دوای هەمەچەشنكردنی سەرچاوەی داهات و پشتیوانی لە بەرنامەكانی گەشەپێدان دەكات.
ئەلنەجم ئاماژەی بەوەشكردووە : بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە كە لە میانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی سیاسی ئاست بەرز بۆ گەشەپێدانی بەردەوام كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لە نیویۆرك ڕێكخرابوو و دەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە كە : ئەولەویەتەكانی عێراق لەم كارەدا قۆناغەكە بریتین لە گەڕانەوە بۆ ڕێڕەوی گەشەپێدانی دروست بۆ گەیشتن بە كارنامەی گەشەپێدانی بەردەوام و ئامانجەكانی بۆ ساڵی 2030.
هەروەها ووتیشی : لە شەڕی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش دەرچووین و دەستمان كرد بە چارەسەركردنی لێكەوتە داراییەكانی شەڕ و دۆسیەی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری ناوچە زیانلێكەوتووەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق شاهیدی جموجۆڵێكی جەماوەری بوو لە ساڵی 2019 كە بووە هۆی دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتی پێشوو، هەروەها پەتای كۆرۆنا كێشەی ئابوریی لێكەوتۆتەوە، ئەمەش تەحەددیەكانی توندتر كردەوە و كاریگەری نەرێنی لەسەر بەدواداچوونی ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام دانا.
وەزیری پلاندانان دووپاتی كردەوە كە : عێراق بە هاوكاری لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان بەڵگەنامەی وەڵامدانەوە و پلانی بوژانەوەی پەتاكەی تەواوكردووە و لە ساڵی 2021 دەستیپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : دابەزینی نرخی نەوت و پابەندبوونی عێراق بە ڕێككەوتنی (ئۆپێك +) لە ساڵی 2019 بە كەمكردنەوەی پشكی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن بە ڕێژەی 23%، ئاستەنگەكانی توندتر كرد و كاریگەری نەرێنی لەسەر بەدواداچوونی ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام هەبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : دوای پەتای كۆرۆنا جیهان شاهیدی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی خۆراك و وزە بوو، كە سێبەرێكی قورسی خستە سەر ئەو وڵاتانەی كە بارودۆخی تایبەتیان هەیە لەنێویاندا عێراق، هەروەها كۆسپی هەوڵەكانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام.
وتیشی : عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی لەجیهاندا بەرەو كێشەی كەشوهەوا بێبەشە، هەروەها كەمی سەرچاوەی ئاوی پەیوەست بە ئامادەكردنی ئاوی خواردنەوە و كشتوكاڵ و لافاو بوونی هۆرەكان.
وە ئاماژەی بەوەدا كە : سیاسەتی نادادپەروەرانەی ئاوی وڵاتانی دراوسێی كەناراوەكان زیانێكی زۆری بە عێراق گەیاندووە و كاریگەری نەرێنی لەسەر زۆرێك لە ئامانجەكانی گەشەپێدان هەبووە.
جەختیشیكردەوە : هەوڵی حكومەتی عێراق بۆ بنیاتنانی پلان و پشتیوانی بەرنامە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان و وەڵامدانەوەی ئەو گۆڕانكارییانە، لەڕێگەی ئامرازی جۆراوجۆرەوە و گرنگترینیان ئەو چاكسازییە ئابوری و پێكهاتانەیە كە لەلایەن حكومەتەوە خراوەتەڕوو، وەك لە وەرەقەی سپیدا و هەروەها هەوڵدەدات سەرچاوەكانی داهات هەمەچەشن بكات و پشتگیری لە بەرنامەكانی پەرەپێدان بكات.