شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەرکەوتنی پلانی ئەمنی بۆ نوێژی یەکگرتوو ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 15-07-2022, 14:55
  • +A -A

    بەغدا - INA 
     ئەمڕۆ هەینی، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەرکەوتنی پلانی ئەمنی بۆ نوێژی یەکگرتوو ڕاگەیاند.
     شانەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە پێی گەیشتووە كە: "نوێژی ئەمڕۆی هەینی لە شاری سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت، نموونەی رێكخستن و بەڕێوەبردنێكی باش بوو لە رێگەی هاوكاری و هەماهەنگییەكی زۆرەوە لەگەڵ.هێزە ئەمنییەکان."
     لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان سوپاسی دڵسۆزانە ئاراستەی سەرجەم نوێژخوێنان و هاوڵاتیان و رێكخەران و هەموو ئەو كەسانە دەكات كە بەشداربوون لە سەرخستنی پلانی ئەمنی بۆ ئەم بۆنە ئاینییە، هەروەها داواش لە خوای گەورە دەكەین كە كارەكانی هەموو لایەك قبوڵ بكات، هەروەها عێراقیش سەرکەوتوو بن بەسەر تیرۆردا و ئەم گەلە لایەنێک دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە شێوە جۆراوجۆرەکانی." .