بەغدا-INA
مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ هەینی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە خۆی لە ئەفسەرێکەوە ناوبردووە کە ماددە هۆشبەرەکانی لە بابل هەڵگرتووە.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، "بە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی دەگمەن و بە وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە بابل تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد كە خۆی لە ئەفسەرێك دەناساند لە سوپای عێراقدا، کە فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لە دژی دەرچووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتبارەکان دەستیان بەسەر بلوری ماددە هۆشبەرەکان و مۆری ساختە و جۆرەها کەلوپەلی ماددە هۆشبەرەکاندا گیراوە".
جەختیشی لەوە کردەوە کە "بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراوە".