بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی وڵاتەکەی راگەیاند، لە هەمان کاتدا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی تۆز و خۆڵی كرد
لە راگەیەندراوێكی دەستەكە ، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ كە شەممەیە، ساماڵ دەبێتەوە و پاشنیوەڕۆی خۆڵ بارین. دەستپێ دەكات لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لەوەی تۆمار كراوە". ڕۆژی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، لە کاتێکدا کەمێک بەرز دەبێتەوە لەوەی تۆمارکرابوو ڕۆژێک پێشتر لە ناوچەكانی باشووری وڵات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممە لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما لە هەموو وڵاتان نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو".
وە ئاماژەی بەوەدا کە "کەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساماڵ دەبێتەوە، لە کاتێکدا کەشوهەوای ناوچەی باشوور ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لەوەی کە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست وبەشەکانی باکوور، و چەند پلەیەک بەرزترە لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵاتەکە.".
ئاماژهی بهوهشكردووه، "کەش و هەوای وڵات بۆ سێشەممەی داهاتوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێتەوە، هاوکات کەشوهەوای ناوچەکانی باکوور ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە بەشی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە". ، و لە بەشی باشووری وڵاتەکە نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو”.
لە خوارەوە خشتەی پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ و شەممە و کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو: