ئەنبار...تیرۆرستێكی داواكراو دەستگیركرس

ئەمنی
  • 15-07-2022, 14:27
  • +A -A

    بەغدا-INA
     ئەمڕۆ هەینی، هێزێکی حەشدی شەعبی توانی یەکێک لەو تیرۆریستانە دەستگیر بكات کە داواكراو بوو لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار.
     دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "هێزێکی فەوجی یەکەم و ئاسایش و هەواڵگری لیوای دوو لە حەشدی شەعبی توانیان کەسێکی داواکراو بۆ دەسەڵاتی دادوەری لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار دەستگیربكەن ".
     و ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان هات کە بووە هۆی دەستگیركردنی تۆمەتبار (ئا.ح.س)، کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەکانی مادەی ٤ی تیرۆر لەناو کەرتی بەرپرسیارێتی ڕۆژهەڵاتی ئەنباردا داواکراوە".
     وە پشتڕاستی کردەوە کە "تۆمەتبارەکە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە".