بەغدا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە " وەرزش رۆڵی گەورەی هەبوو لە یەكگرتوویی رۆڵەكانی گەلەكەمان، رونیشیكردەوە كرانەوەی عێراق بە رووی جیهاندا رۆڵی گەورەی هەبوو لە هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر یاریگای 3 پارێزگادا". لە بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: عەبادی لە میانی پێشوازیكردنی لە ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێ، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی عێراق كردوە لەبەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر یاریگاكان، وتیشی پێش هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیە حكومەت چەند هەنگاوێكی ناوە كە بریتی بوون لە ئامادەكردنی یاریگاكان و دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش بۆ یان لەرێی هێزێكی تایبەت بە پاسەوانیكردنیان. عەبادی راشیگەیاند: تیرۆریستانی داعش دەیانویست دوبەرەكی لە نێوان عێراقییەكان بنێنەوە، بەڵام بە یەكگرتوییمان شكستیانهێنا، وتیشی ئەركی حكومەتە پشتیوانی لەوەرزش و كەرتەكانی تر بكات و پێویستیشە هیچ كارێك قۆرغ نەكرێت و هەموو لایەك بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبهێنن. سەرۆك وەزیران تەئكیدیشیكردەوە لەسەر گرنگی كاركردن بە گیانێكی كراوە و دوركەوتنەوە لە جیاكاری لە نێوان هاوڵاتیاندا، بە جۆرێك هاوڵاتیان لە هەموو شوێنێك هەست بكەن كە وڵاتی خۆیاندان، رۆشنایشی خستەسەر هاندەران كە دەبێت هاندانیان دوور لە ئینتیمای وەرزشكاران بێت.