نەجەفی پیرۆز؛ بەبۆنەی جەژنی غەدیر دووشەممەی داهاتوو دەكرێتەپشوو

ناوخۆ
  • 14-07-2022, 22:57
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    پارێزگای نەجەفی پیرۆژ ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دەوامی فەرمی بەبۆنەی جەژنی غەدیر دەكرێتە پشوو.
    پارێزگاكە لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: لە ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنی ئاهەنگەکە بە بۆنەی جەژنی غدیر و پێشوازیکردن لە ملیۆنان سەردانکەر، حکومەتی خۆجێی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بەرفراوانی لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی نەجەف بە سەرۆکایەتی ئەشرەف مەجید وائیلی پارێزگاری نەجەف و بەئامادەبوونی فەرماندەی پۆلیس لیوا باسم ئەسەدی.
    ئاشكراشیكرد: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ئەو پلانە ئەمنی و خزمەتگوزاری و تەندروستیەی کە پارێزگاکە دەیگرێتە بەر بۆ پاراستنی سەردانكەران کە سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و ئەفسەران و پلەدارەکان ئامادە دەبن، كە سەر بە پۆلیس و هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری و پاسەوانی سنوورن و هەروەها سەر بە فرقەی ئیمام عەلی و حەشدی شەعبین.
    رونیشیكردوە: دەیان هەزار سەردانکەری دەرەوەی عێراق لە دەرەوەی عێراق لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ئەشرەف و هەروەها لە پارێزگاکانەوە بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی غەدیر بەشدایدەكەن.
    هاوكات پارێزگاری نەجەف، رایگەیاند: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو پشوویرەسمی دەبێت، جگە لە كارمەندانی ئاسایش و تەندروستی و خزمەتگوزاری بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ سەردانیکەرانی نەجەفی پرۆز بە بۆنەی جەژنی غەدیر.