بەغداد - INA
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ پێنجشەممە وردەكاری ساڵنامەی زانكۆیی بۆ خوێندنی ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویدەكاتەوە، بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن وەزارەتەوە دەرچووە بەناوی ساڵنامەی زانكۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 بەرواری دەستپێكردنی ساڵی خوێندن و تاقیكردنەوەكان و پشووی بەهار و هاوینە دیاری دەكات.