بەغداد - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: عێراق بەشێك نییە لە هیچ بەرەو و هاوپەیمانێتییەك لە ناوچەكەدا، و كۆنفرانسی سعودیەش كێشەكانی هاوكاری ئابووری و گۆڕانكارییەكانی لێكەوتەی كۆرۆنا و قەیرانی ئاسایشی خۆراك و گۆڕانی كەشوهەوا چارەسەر دەكات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە دەڵێت، كازمی لەمیانەی دیدارێكیدا لەگەڵ ژمارەیەك لەڕۆژنامەنووسان و میدیاكاران رایگەیاندوە: ئێوەم خستە ناو كەشوهەوای ئەو بانگهێشتەی كە بە دەستمان گەیشتووە بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی سعودیە بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو، عێراق و میسر، ئوردن، ئەوە جگە لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، و كارنامەی كۆنفرانسەكەش باس لە هاوكاری دەكات لە بوارەكانی ئابووری و وزە و ئەو تەحەدایانەی كە كۆرۆنا و قەیرانی ئاسایشی خۆراك و هەروەها گۆڕانی كەشوهەوا بەرهەمیان هێناوە.
هەر لەو دیدارەدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، كازمی ئاشكرایكرد: ئەو باسانەی تر كە سەبارەت بە ئامانجەكانی ئەو لوتكەیە بڵاودەكرێتەوە هەوڵێكە بۆ دروستكردنی پشێوی و تەواو ناڕاستن، هەوڵێكە بۆ دوورخستنی عێراق لەو ڕۆڵە بەرچاوەی كە لە ناوچەكەدا دەیبینێت، و وتیی: پێویستە ئەم حكومەتە كاری خۆی بكات بۆ خزمەتكردنی خەڵك و هێنانەدی وەبەرهێنان و پشتیوانی بۆ عێراق.
رونیشیكردەوە: ئێمە دەچینە كۆنفرانسەكە لە سعودیە و جەخت دەكەینەوە لەسەر فایلی ئاو و گۆڕانی كەشوهەوا، هاوبەشیكردن لەسەر وزەو پەیوەندی كارەبایی و هەروەها شەراكەتی ئابووری و وەبەرهێنانی هاوبەش كەهەموویان بۆ گەلی عێراق باشەوە پشتیوانییەكی گەورەش بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لەعیراق.
تەئكیدیشیكردەوە: ئەوە ئەو ڕۆڵەیە كە دەرفەتێك دەداتە عێراق بۆ وەبەرهێنان و ئاڵوگۆری كەلتووری و پەروەردەیی و تەندروستی و جیهان لە دوای كۆرۆنا زۆرێك لە چەمكەكانی گۆڕیوە و ستراتیژی ئەمنی و بەرگری بووە بە تەندروستی و پەروەردە و پیشەسازی، ئەوە ناعەقڵانییە بۆ ستراتیژیەكانمان كە لەسەر بنەمای وەهم و بێمتمانەیی و دووركەوتنەوە لە هاوبەشە رۆشنبیرییەكان بمێنێتەوە.
راشیگەیاند: عێراق بە هەماهەنگی و هاوكاری خۆی دۆزیوەتەوە و لە پرۆژەكانی پەیوەندیدار بە خزمەتگوزاری هاوڵاتیانەوە، بۆیە ئێمە پاكێجێكی گەورەی وەبەرهێنانمان لە عێراق هێناوەو دواتر توانیمان بڕێكی زۆر وەبەرهێنان بهێنین كە لە پڕۆژە گەورەكاندا ڕەنگی داوەتەوە.
باسی لەوەشكرد: عێراقی یەكەم، سیاسەت و دروشمی ئێمەیە و هەندێكیش هەوڵدەدەن ئاماژە بە نیگەرانی خەیاڵی بكەن و ڕێگەمان لێبگرن لە دروستكردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ براكانماندا، وەك بڵێی عێراق لە دڵی مێژوودا نەبووە و هەزاران ساڵە نەبووەتە چوارڕێی شارستانیەتەكان، عێراق لە پێگەیەكی ستراتیژی هەیە كە تەنیا ڕێگە بە كاریگەری و یەكخستنی لەگەڵ ئەوانی تردا دەدات، وتیی: عێراق پەیوەندیەكی باشی هەیە لەگەڵ برا و دراوسێ و هاوڕێكانی بۆ بەرژەوەندی عێراقییەكان.
كازمی رونیشیكردەوە: كە پێگەی عێراق لەبارەی پرسی فەڵەستینەوە زۆر ڕوون و ئاشكرایە، ئێمە لە ناو هیچ بەرە و هاوپەیمانییەكدا نین لە ناوچەكەدا، عێراق سیاسەتی هاوسەنگی خۆی لەگەڵ دراوسێكان و دەوروبەریدا لەسەر بنەمای نیشتمانی و مرۆیی خۆی دەهێڵێتەوە.
دووپاتیشیكردەوە: ئەم حكومەتە لە بارودۆخێكی سەختی ئابووریدا هاتووە و ئێمە تێپەڕمان كرد و نیشانە ئابوورییەكانیش لە بانكی جیهانییەوە تەئكیددەكەنەوە كە عێراق لە ماوەیەكی زۆر كورتدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە و تێڕوانینێكمان بۆ چاكسازی ئابووری خستەڕوو كە لە لایەن پەیپەری سپییەوە نوێنەرایەتی دەكرێت.
رونیشیكردەوە: لەپەیوەندییە دەرەكیەكاندا گۆشەگیرییەكی ئاشكرای عێراق هەبووە و ماوەیەكی زۆرە لێی دەناڵێنێت سیاسەتی هەڵە عێراق لە جیهان جیا دەكاتەوە، ئەمەش لە زۆرێك لە ژێرخانەكانیدا، لەسەر پەروەردە و كۆمەڵگا ڕەنگی داوەتەوە، لە شەڕ و سزاكانی هاوڵاتیانی عێراق ڕەنگیدایەوە و لە دوای ساڵی 2003 سیاسەتی گۆشەگیری بە چەند هۆكارێك بەردەوامبوو، سوپاس بۆ خوا عێراق توانی كۆتایی بەگۆشەگیری بهێنێت و ڕۆڵی سروشتی خۆی ببینێت لەپەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەو جیهاندا.
كازمی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەمڕۆ ئێمە لە جیهانێكی جیاوازدا دەژین نەك تەنیا لە ئاستی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا، بەڵكو لە سروشتی ئیدارەی حكومەت و سیاسەتدا دەژین، پەیوەندی و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان هاتوون بۆ پێشكەشكردنی پرۆژە بۆ چارەسەركردنی بێكاری و بە بیابانبوون و ژینگە و ئەو جۆرە پرۆژانە پێویستە هاوكاری ئەوانی تر بكەن، بۆیە ئەو ڕەوتە بۆ ئەوەبوو كە بەڕووی جیهان بكرێتەوە، بۆ ئەوەی عێراق بەخێرایی لەئەندامێكی دابڕاوی جیهانەوە ببێتە پێكهاتەیەكی كاریگەر لە پەیوەندییەكاندا،و وتیشی: لەم ڕوانگەیەوە ئێمە لە بەغدا كۆنفرانسمان سازكردووە و نێوەندگیری لە نێوان زیاتر لە وڵاتێك لە عێراق سەركەوتوو بووە.
تەئكیدیشیكردەوە: عێراق ئەمڕۆ یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین كاریگەری هەیە لە گۆڕانكاریی كەش و هەوا و پێویستمان بە هاوكاری كەسانی ترە، بۆیە بڕیارماندا هاوكاری براكانمان و هەڤاڵانمان بكەین لە تێپەڕاندنی ئەو تەحەدایانە.