هەولێر ـ INA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە كوژرانی والی ديجلەی داعش و 3 تیرۆریستی دیكە لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا راگەیاند.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، ئاشكرایكرد: كه په‌لامارده‌ره‌كانی گوندی خدرجیجه به سزا گه‌یه‌ندراون و هاوكارێكی لۆجستی داعش‌یش ده‌ستگیركراوه.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: دوای به‌دواداچوونی ورد و به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌و شوێنه‌ی كه تیرۆریستان خۆیان تێیدا حه‌شار دابوو ده‌ستنیشان كرا، كه ده‌كه‌وته سنوری ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵی.
رونیشیكردەوە: ئێواره‌ی (5ی ته‌مموزی 2022)، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش توانرا تیرۆریست "حاچم محه‌ممه‌د ره‌شید ره‌بیع ئه‌لئیسحاقی" و سێ تیرۆریستی دیكه‌ی یاوه‌ری بكرێنه ئامانج و بكوژرێن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیكردووه، كه كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه به ناوی "ق.ی.ح.أ" كه هاوكاری لۆجستیی گه‌یاندووه‌ته چه‌كدارانی داعش.
شه‌وی 2/3ی مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری گوندی خدرجیجه‌یان له بناری چیای قه‌ره‌چووخ دا و له ئاكامی په‌لاماره‌كه سێ برا و 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.