بەغداد - INA
سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە وردەكاری دەستپێشخەرییەكی ئاشكراكرد كە بە هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان كچانی ناوەندی و ئامادەیی بە ئامانج گرتووە، كە ناسراوە بە بەرنگاری تەحدا ژینگەییەكان و مەرترسیەكانی.
یوسرا كەریم موحسین بەڕێوەبەری بەشی تواناسازی ژنانی عێراق لە سكرتارییەتی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: دەستپێشخەرییەكە بە هاوكاری UNDP دەستی پێكردووە، و كچان لە خوێندنگا ناوەندی و ئامادەییەكان بە ئامانج دەگرێت، بۆ ئامادەكردنیان لەبەردەم تەحەدای ژینگەییەكان و مەترسییەكانی بەدروستكردنی ژینگەیەكی گونجاو لەقوتابخانەكانیاندا بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەكان و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای میسان و بەشی تواناسازی ئافرەتانی پارێزگاكە.
رونیشیكردەوە: پەڕەی كاركردن هەیە بۆ ئەوەی لەلایەن وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و تاقیكردنەوەی سەركەوتووی وەك پارێزگای كەربەلا لەڕێگەی ئامادەكارییەكانی پێشوەوە پێشكەش بكرێت، و وتیشی: دۆسیە لە گەڵ پارێزگای میسان تاوتوێكرا و ئەزموونەكەی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ناوخۆو ئاژانسە نێودەوڵەتییەكانی UNDP هاوبەش كرا، وتیشی: دەستپێشخەرییەكە هەنگاوی یەكەمە بۆ بەهێزكردنی ژنان و ڕۆڵیان لە چارەسەركردنی مەترسییەكانی ژینگە و كەش و هەوا، ئاماژەی بەوەشدا: دەستپێشخەرییەكانی تر لەسەر ئاستی پارێزگاكانی دەستپێدەكات دوای سەركەوتنی تاقیكردنەوەكە لە میسان.