وەزارەتی كارەبا: ناوەندی تاقیكردنەوەكانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی بەدەركراون لە بەرنامەی بڕینی كارەبا

ناوخۆ
  • 14-07-2022, 19:38
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: ناوەندەكانی تاقیكردنەوەی پۆلی شەشەمی ئامادەیی بەدەركراون لە بەرنامەی بڕینی كارەبا.
    ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەت هەماهەنگی باڵای هەیە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و حكومەتە خۆجێیەكان لە پارێزگاكان بۆ بەدەركردنی هەموو ناوەندەكانی تاقیكردنەوە لە بەرنامەی بڕینی كارەبا.
    رونیشیكردەوە: وەزارەت روماڵی تەواو و ڕێكاری تەكنیكی پێویستی كردووە بۆ دوورخستنەوەی سەرجەمی ناوەندی تاقیكردنەوەكان لە بەرنامەی بڕینی كارەبا ، بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە تەواوی بەڕێوەبچێت لە هەموو ناوەندەكان بەپێی داتاكانی وەزارەت و حكومەتە خۆجێیەكان.
    دوێنێ‌ چوارشەممە لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان دووپاتیكردەوە: تاقیكردنەوەكانی شەشەمی خوێندكارانی ئامادەیی لە خشتەدایە و لە 20ی تەموزەوە دەست پێدەكات.
    ئەندامی لیژنەكە مەحمود قەیسی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داواكارییەكانیانی هەندێك خوێندكاریان بڵاوكردوەتەوەو داوایانكردووە كە بەرواری تاقیكردنەوەكانی پۆلی شەشەم دوابخەن یان خشتەكەیان بگۆڕن، بەبێ پشت بەستن بە لایەنی تایبەتمەند، و ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: دواخستنی تاقیكردنەوەكان پێچەوانەی دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی وەزارەتی خوێندنی باڵایە و دەبێت پێداویستیەكانی هۆڵی تاقیكردنەوەكان ئامادەبكرێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەرواری تاقیكردنەوەكان لە خشتەی دیاریكراودایە كە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ڕاگەیەندراوە،و وتیشی: پێویستە خوێندكاران جدی بن بۆ بەدەستهێنانی ئەو نمرانەی كە بۆیان هەیە بچنە ناو ئەو كۆلێژ و پەیمانگاكانەی كە دەیانەوێت، هەروەها لەو پێگەو پەیجانە دوربكەونەوە كە هەواڵی هەڵە بڵادەكەنەوەو بانگەشەی دزەكردنی پرسیارەكان دەكەن.