بەغداد - INA
وەزارەتی سەرچاوەئاوییەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند: هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەکانی سەر كەنداوی حلە بەردەوامەو جەختیشیکردەوە: کەدەرچونەكانی گەرەنتی بەشە ئاوی پارێزگاکانی بابل و دیوانیە و موسەننا دەكات.
حاتەم حەمید، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ڕێوشوێنەکانی وەزارەتەکە بۆ هەڵگرتنی پێشێلکارییەکان لەسەر كەنداوی حلە بەردەوامن، ئەوە سەرەڕای بەرکەوتنی کارمەندەكانمان هەیە کە جاروبار پێشێلکاریەکان لادەبەن، بەڵام وەزارەت سوورە لەسەر لابردنی ئەو پێشێلکاریانەی کە کاریگەریان لەسەر گەیاندنی بەشە ئاوییەکان هەیە.
حەمید، وتیشی: دەرچوونەكان لە كەنداوی حلە گەرەنتی بەشە ئاوی هەرسێ پارێزگاکەی (بابل و دیوانیە و موسەننا) دەکات، لەگەڵ گەرەنتی خەرجی باش کە ژینگەیەکی نایاب مسۆگەر دەکات.