دابینکردنی ئاسایشی ڕێگای هاتنەوەی حاجیان لەدەروازەی سنووری عەڕعەڕەوە تاکو شاری کەربەلا

ناوخۆ
  • 14-07-2022, 14:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    هێزە ئەمنیەکان ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە دەستیان کرد بە پاراستنی ئاسایشی ڕێگاوبانەکانی گەڕانەوەی حاجیان لە دەروەزەی سنووری عەڕعەڕەوە بۆ شاری کەربەلا.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە وەک ڕێکارێک بۆ پەیڕەوکردنی پلانی ئەمنی کەلەلایەن ئۆپەراسیۆنی هێزی هاوبەشەوە داڕێژراوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەستکرا بە پاراستنی ڕێگای گەڕانەوەی
    حاجیانی ماڵی خودا لە دەروازەی سنووری عەڕعەڕەوە بۆ شاری کەربەلا.
    هەروەها وتی کە ئەم ئۆپەراسۆنە بەهەماهەنگی هەواڵگری ئەنجام دەدرێت، بەوهیوایەی بەردەوام بێت تاکو 
    ئەرکەکانی خۆی تەواودەکات بۆپاراستنی ڕێگای حاجیان لەسەرانسەری وڵاتدا.