بەغداد/ INA وسام مەلا
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ژمارەی ئەو
منداڵانەی ڕاگەیاند کە سوودیان لە ڤاکسینی کۆڕۆنا وەرگرتووە.
بەڕێوەبەری بەشی خۆپارێزی لەوەزارەت فڕاس جبار موسوی
بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە هەرچەندە ئاڵنگاری مەزن هەن بەرامبەربەوەزارەت
لەڕووی ئەمنی و داراییەوە کەچی گرنگی بە بەرنامەی خۆپاری دەدەین.
موسەوی وتیشی کە ڤاکسینەکان بەڕێژەیەکی باش لەبندەستدان
و لەهەوڵیشداین کە نەختینەی زیاتردابین بکەین بۆ ڤاکسین، داواشی لەهاوڵاتیان کرد کە پەلەبکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە سوودمەندانی ڤاکسینەکان بۆمنداڵانی خوارپێنج ساڵ گەیشتووەتە 6 ملیۆن منداڵ.
هەروەها وتی کە بەهای هەر ڤاکسینێک یەک دۆلارە کەچی چارەسەرکردنی تووشبونەکە
44 دۆلارە، واتە وەرگرتنی ڤاکسین بارگرانی لەسەر وەزارەت کەمدەکاتەوە، چونکە نەخۆشی کۆڕۆنا پێویستی بەخەرجیەکی زۆر هەیە وتێچووەکەی لە وەرگرتنی ڤاکسین زیاترە، وتیشی وەبەرهێنانی باشتر ئەوەیە لە بواری ڤاکسینەکاندا ئەنجام بدرێت ئەویش بەگوێرەی بڕیارەکانی ڕێکخراوە جیهانیەکان.