بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، پارتی دیموكراتی كوردستان پێشبینی وادەی بەڕێوەچوونی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری كرد، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە سیناریۆی 2018 دووبارە نابێتەوە.
ماجد شەنکەلی، پەرلەمانتاری فراكسیونی پارتی دیموکراتی كوردستان ، لە لێدوانێكی بۆكەناڵی عێراقیە ئەخبارییە،و ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە، رایگەیاند، "گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی چڕتر دەبنەوە تا ئەنجامدانی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "سیناریۆی ساڵی ٢٠١٨ دووبارە نابێتەوە ”.
زیاتر وتی، "پۆستی سەرۆك كۆمار شایستەی پارتییە، بەو پێیەی گەورەترین قەوارەی كوردییە"، ئاماژەی بەوەدا كە "ئەگەر نەگەینە رێككەوتن لەسەر هەڵوێستی سەرۆكایەتی كۆماری پارتی هەڵوێستی دەبێت."
شەنکالی پێشبینی کردبوو "دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە نێوان ٢٠ بۆ کۆتایی مانگی تەمموز بەڕێوەبچێت".