ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران ئامارەكانی پەیوەست بە سستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە نیشتمانییەكان دەردەكات

ناوخۆ
  • 13-07-2022, 17:03
  • +A -A

    بەغدا –INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئاماری تایبەت بە سیستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەی نیشتمانی بڵاوكردەوە.
    محەمەد عەبدولغەفور بەڕێوەبەری بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری و پەیوەندییەكان لە سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە : كاركردن بە سیستمی نێوان ئەمیندارێتی گشتی و وەزارەتەكان یان لە نێوان بەشەكانی سكرتاریەت خۆی بەوپەڕی هەوڵەوە بوونی هەیە بۆ پەرەپێدان و بەردەوامبوونی و كە لە ماوەی ڕابردوودا و لە دوای دەستپێكردنی سیستەمەكە جیاوازییەكی بەرچاو و بەرجەستەی لە خێرایی و وردی تەواوكردن و پاراستنی بەڵگەنامە فەرمییەكان دروستكرد .
    ئاماژەی بەوەشكردووە : بیرۆكەی سیستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە نیشتمانییەكان لە كورتكردنەوەی ئەو ڕۆتینەدا كورتكراوەتەوە كە لە نێوان وەزارەتەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكان و دامەزراوە حكومییەكاندا زاڵە و ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم ڕێكارە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر هەموو لایەنەكانی كاری كارگێڕی لە ڕووی كەمكردنەوەی كاتەوە هەیە و هەوڵ و تێچوونەكان.
    ڕاشیگەیاند : ژمارەی ئەو بەڵگەنامانەی لە تیراژدا بوون 69 هەزار و 493 بەڵگەنامە بووە كە لەنێوان ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران یان وەزارەتەكانی دیكەی حكومەتدا دابەشكراون.
    شایانی باسە قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە كە كاری سستمی نێوان وەزارەتەكان و فەرمانگەكانیان لەخۆدەگرێت، لە راستیدا لە ژمارەیەك وەزارەت دەستی پێكردووە و لە ماوەیەكی نزیكدا كاری سیستمی بەڵگەنامەی نیشتمانی دەبێت گشتگیركراوە لە سەرجەم وەزارەتەكان، دامەزراوەكان، ئۆرگانەكانی حكومەت، پارێزگاكان، و ئەو دەزگایانەی كە پەیوەندییان بە وەزارەتێكەوە نییە بەپێی پلانێكی توند، بە تایبەت دوای نزیكبوونەوەی تەواوبوونی قۆناغی دووەمی تۆڕی حكومی پارێزراو، كە دەبێتە هۆی بەستنەوەی ئەو قەوارانەی كە پەیوەندییان بە وەزارەتەوە نییە و پارێزگاكان لەگەڵ ناوەندی داتا نیشتمانییەكان.