بەغدا - INA- فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ چوارشەممە فەرماندەی هێزە وشكانیەكان لیوا قاسم ئەلمحەمەدی ژمارەی ئەو خوێندكارانەی لە كۆلێژی سەربازی وەرگیراون ژمارد.
ئەلمحەمەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : كۆلێژی سەربازی بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2003ەوە، زیاتر لە 2250 ئەفسەر و خوێندكار وەردەگرێت كە بە پلەی لیوا دەردەچن، روونیكردەوە كە : سوپا پێویستی بە ئەفسەری كۆلێژی سەربازی هەیە و دەرچووان و ژمارەیەكی زیاتر لە كۆلێژی ئەركان.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی "پێداگری دەكەین كە لیوا و فەرماندەكانی یەكەكان دەرچووی كۆلێژی ئەركان و ئەفسەران بن، باشترە بڕوانامەی ماستەریان هەبێت لە زانستە سەربازییەكان.
جەختیشیكردەوە : زانستە سەربازییەكان و جددیەتی لە وانەوتنەوە و بڕوانامەكان لە كۆلێژی ئەركانی عێراقی پێشكەوتوون و نزیكن لەوەی لە وڵاتانی جیهاندا هەیە.