بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە عوسمان ئەلغانمی وەزیری ناوخۆ رێنمایی بۆ هێزە ئەمنیەكانی بەسڕا دەركرد.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیاندراوێكدا كە گەیشتووە بەئاژانسی هە واڵی عێراقی (INA) و رایگە یاند : عوسمان ئەلغانمی وەزیری ناوخۆ سەردانی پارێزگای بەسڕای كرد، بە یاوەری ژمارەیەك فەرماندەی ئەفسەر و لەلایەن پارێزگاری بەسڕا ئەسعەد ئەلعیدانی پێشوازی لێكرا و ئاماژەی بەوەدا كە : ئەلغانمی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا كە بەڕێوەبەرانی پۆلیسی لەخۆگرتبوو، گوێی لە كورتەنامەیەكی ورد گرت سەبارەت بە گرنگترین ئەرك و ئەركەكان كە لەلایەن جومگەكانی وەزارەتەكە لە پارێزگاكە ئەنجامدراون.
ئەلغانمی جەختی لە : گرنگی پارێزگاری بەسڕا لە بوارە جیاجیاكان و پێگەی خۆی كردەوە، بە تایبەت كە خۆی ئامادە دەكات بۆ باوەشكردنەوە بە پاڵەوانیەتی كەنداوی عەرەبی 25ی و ئاماژەی بەوەدا كە : ئەم بۆنە گرنگە و بەسڕا شاهیدی سەقامگیرییەكی ئەمنی بەرچاوە و پارێزگاكەش وایكردووە ببێتە بڕبڕەی پشتی عێراقە.
ناوبراو ستایشی ڕۆڵی گەورەی پارێزگاری بەسڕا و پاڵپشتی بەرفراوانی بۆ خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان كرد، ستایشی ئەو هەوڵانەی هێزەكانی پۆلیسی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوان بە شێوە جۆراوجۆرەكانی، بە تایبەت بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان و دابینكردنی بنكەیەكی زانیاری یەكگرتوو لەسەر ئەو كەسانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون و جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن و كاركردن بۆ دابینكردنی كەشێكی سەلامەت و گونجاو لە پارێزگاكەدا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست و بەپەلە دژی هاندەرانی ناكۆكییەكانی خێڵ.
ئەلغانمی رێنمایی هێزە ئەمنییەكانی كرد كە هاوكاری لەگەڵ هاوڵاتیان بكەن و داواكارییەكانیان بزانن و بە باشی مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن.
جگە لەوە وە زیر بە یاوەری قایمقامی بە سڕا گە ڕان بە ژمارە یە ك ناوچە ی پارێزگاكەی كرد و لە یە كێك لە كۆمپلێكەكانی نیشتە جێبوون چاوی بە هاوڵاتیان گرت و گفتوگۆی لە گە ڵیان ئاڵوگۆڕ كرد بۆ زانینی بارودۆخیان و گرنگترین پێداویستیە كانیان.