بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی سامانەكانی ئاو كەمبوونەوەی یەدەگی ئاوی لە عێراق بەڕێژەی 60% بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕاگەیاند، هاوكات پشتڕاستی كردەوە كە ڕێژەی داهاتی ئاو بە تێكڕای گشتی كەمترین ڕێژەیە لە ماوەی 100 ساڵدا.
حاتەم حەمید حسێن بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاوی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : داهاتی ئاو گەیشتووەتە نزیكەی 35%ی رێژەی گشتی، كە كەمترینە بەراورد بە رێژەی ساڵی پێشوو و ئاماژەی بەوەدا كە : داهاتەكانی ڕووباری دیالە كە لە ئێرانەوە دێت بە 20% مەزەندە دەكرێت، ڕووباری زاب بە 40% مەزەندە دەكرێت، لە كاتێكدا داهاتەكانمان لە ڕووباری دیجلە كە لە توركیاوە دێت بە 35% مەزەندە دەكرێت، هەروەها ڕووباری فورات و هەروەها لە 35% دایە بە بەراورد بە تێكڕای گشتی بۆ 100 ساڵی پێشوو.
حسێن ووتیشی: ئەم ڕێژانە لە ئەنجامی كەمی ئاو بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەك هاتوون، بە تایبەت كە لە عێراق بە تایبەتی و لە وڵاتانی سەرەوەی ڕووبارەكانی ئێران و توركیا و سووریا بوونی هەیە كە كاریگەریی لەسەر داهاتی ئاو بەرەو عێراق هەبووە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : عەمباركردنی ئاو بە ڕێژەی 60% كەمترە لە ساڵی ڕابردوو و وەزارەت هەوڵدەدات ئەو كۆگایەی ئێستا لە بەنداو و كۆگاكاندا بەردەستە بەڕێوەببات بۆ تەواوكردنی پلانی هاوینە و هێشتنەوەی بەشێك لە كۆگاكە بۆ پلانی زستانی داهاتوو.
جەختیشی كردەوە : ئەولەویەتەكانی وەزارەت بریتین لە دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە لەسەر بنەمای بەردەوام و كەمكردنەوەی پلانی كشتوكاڵی و خەرجی هۆرەكان لەسەر بنەمای عەمباركردنی بەردەست بەپێی پلانێكی بەڕێوەبردنی وشكەساڵی كە لە توێژینەوەی ستراتیژیی سەرچاوەكانی ئاو و زەویدا داڕێژراوە لە عێراق لە ساڵی 2014 ئامادەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : پلانی وەزارەت بۆ بەكارهێنانی بیرەكان بۆ وەرزی هاوینی ئێستا و وەرزی زستانی ڕابردوو، بە رێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ، لە ئەنجامی كەمی داهاتی ئاو، گەورەترین ئاوی ژێرزەوی نوێبووەوە بۆ كشتوكاڵ و مەبەستی ئاوی خواردنەوە.
حسێن ئاماژەی بەوەشدا : پلانی كشتوكاڵی كە پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستێت بۆ وەرزی هاوین بە یەك ملیۆن دۆنم دەخەمڵێندرێت، كە یەكسانە بە پلانی كشتوكاڵی ئاوی سەرزەوی، هیوای خۆی دەربڕی كە جووتیاران زێدەڕۆنەكەن و ئەم ئاوە دەرنەبڕن چونكە ئەوە ئاوە كە بڕیارە بەردەوام بێت بە مەبەستی بەردەوامبوونی بەكارهێنانی.
ڕوونیشی كردەوە : زیاتر لە یەك وۆرك شۆپ لەسەر ئەم بابەتە كراوە، كە پێویستی بە لێكۆڵینەوەی قووڵ هەیە بۆ مەبەستی بەكارهێنانی و جەختیشی كردەوە كە : مەیلێكی راستەقینە هەیە بۆ حكومەتی عێراق بە هەموو دامودەزگاكانییەوە بۆ لێكۆڵینەوەی ئەم بابەتە تێیدا و قووڵی زیاتر بۆ وەبەرهێنانی لە ساڵانی داهاتوودا چونكە وەرزەكانی كەمی بەپێی چوارچێوە ناسراوەكان زیاتر دەبن لە ماوەی داهاتوو.