شاندێكی ئەمنی باڵا گەیشتنە هەولێر

ئەمنی
  • 13-07-2022, 14:16
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان هاتنی شاندێكی باڵای ئاسایشی بۆ هەولێر ڕاگەیاند.
    سەركردایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند : سەرۆكی ئەركانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا حامد عەبدولمەقسوود و فەرماندەی هێزە زەمینییەكان لیوا قاسم ئەلمحەمەدی لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی گەیشتنە هەولێر.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانج لە سەردانەكە كۆبوونەوەیە لەگەڵ سەرۆكی ئەركانی پێشمەرگە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمنی لە بوارەكانی بەرژەوەندی هاوبەش و بەدواداچوون بۆ زانیاری هەواڵگری و ئەمنی.