بەغداد/ INA فاتمە ڕەحمە
فەرماندەی هێزی ئاسمانی فەریق شهاب جاهد ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وتی کە فڕۆکەگەلی عێڕاقی دەتوانێت ئەرکە سەرەکیەکانی خۆی ئەنجام بدات وپاڵپشتی کەرتە ئەمنیەکان بکات، وتیشی کە پێویستیمان بە کەلوپەلی پێشکەوتووهەیە بۆ پاراستنی سەرسنوورەکان.
فەریق جاهد بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ژمارەی کەشتیگەلەکان لەڕووی جەنگینەوە ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ئەرکەسەرەکیەکان کە پاراستنی ئاو وزەمین وئاسمانی عێڕاقە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە هێزی ئاسمانی پێویستی بە ئامێری پێشکەوتووهەیە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە سەرەکیەکانی لە پاراستنی سەر سنوورەکان.
جەختیشی کردەوەلەوەی کە فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان و سوپاسالارو وەزیری بەرگری گرنگی بەهێزی ئاسمانی دەدەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هێزی ئاسمانی کەوادەخوازێت ژمارەیەک فڕۆکە هەبن بۆجێبەجێکردنی ئەرکە جەنگیەکان.
سەبارەت بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش وتی پاڵپشتکردنی هێزەئەمنیەکان لەڕووی چەند ئەرکێکەوە ئەنجام دەدرێن ، وتیشی کە فەرماندەی هێزی ئاسمانی توانای ئەنجامدانی ئەرکەکانی هەیە لەناو خاکی عێڕاقدا.